سەلاح بووە دەیەمین گۆڵکاری مێژووی لیڤەرپوڵ

PM:01:57:19/09/2021

828 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەلاح دوای تۆمارکردنی گۆڵێک چووە ڕیزبەندی دەیەمین گۆڵکارانی مێژوویی لیڤەرپوڵ.

محەمەد سەلاحی میسری ئەستێرەی یانەی لیفەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس گۆڵیکی جوانی تۆمارکرد و یاریکەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تۆڕۆ سکواکای جیهانی بڵاویکردووەتەوە ئەوا سەلاح بووەتە دەیەمین گۆڵکاری مێژووی یانەی لیڤەرپوڵ ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی 209 یاری توانیویەتی 130 گۆڵ بۆ یانەکە تۆماربکات لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

سەلاح 130 گۆڵەکەی بوجۆڕیکە کە 99 گۆڵی لە خولی ئینگلتەرا تۆمارکردوە و 27 گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا کردوە هەروەها لە جامی یەکێتی ئینگلتەراش خاوەنی چوار گۆڵە.

بەو ژمارە گۆڵە سەلاح بە درێسی لیڤەرپوڵەوە ژمارەی گۆلەکانی لەگەڵ سام ڕیبۆڵدی یاریزانی کۆچکردووی یانەکە یەکسانکردەوە کە لە 226 یاریدا 130 گۆڵی تۆمارکردبوو.

سەلاح لەئێستادا پێویستی بە 21 گۆڵە بۆ ئەوەی بچێتە پلەی نۆیەم و 28 گۆڵی تر تۆماربکات ژمارەکە مایکڵ ئۆین یەکسان دەکاتەوە و دەچێتە پلەی هەشتەم.