بۆردۆ بردیەوە و لیل شکستیهێنا

PM:12:56:19/09/2021

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەڕەنسا لیل بەرامبەر لانس دووچاری شکستهات و بۆردۆ سەرکەوتنی بەرامبەر سانت ئیتیان بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی شەشەمی خولی فەڕەنسا یانەی لیلی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە بەرامبەر لانس یاریکرد و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.

یاریزانانی لیل چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی لانش بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو بۆ تمارکردنی گۆڵ و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا یانەی لانس گۆڵێکی کوشندەیان لە خولەکی 74 لەلایەن فرانکۆفسکیەوە تۆمارکرد و سێ خاڵی یاریەکەیان بەدەستهێنا.

لە یاریەکی تریشدا بۆردۆ ڕووبەڕووی سانت ئیتیان بویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش لیل کە وەرزی ڕابردوو نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ دابەزی بۆ پلەی سیانزەیەم.