گواردیۆلا ڕەفتارێکی سەیر بەرامبەر هاندەران دەنوێنێت

PM:10:49:17/09/2021

996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە داوای لێبوردن لە هاندەران ناکات چونکە یانەکە پێویستی بە پاڵپشتی ئەوان هەیە.

گواردیۆلای ڕاهینەری یانی مان سیتی ئینگلیزی ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن بکات دەربارەی ئەوەی داوای پتشگیری هاندەرانی کردوە بۆ ئامادەبونی یاریەکانی یانەکە.

پیپ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی تایبەت بە یاریەکەی بەرامبەر ساوسهامپتۆن وتی: پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەن تەنها لەبەرئەوەی بە هاندەرانم وتووە ئامادەی یاریەکەی سبەینێ بن چونکە ئەوە یەکەم جارم نیە ئەو قسەیە بکەم.

هەروەها دوپاتیکردەوە ئێمە کاتێک چەند یاریەکی قورس لەدوای یەک ئەنجام دەکەین دەزانین ئەرکەکەمان چەند سەختە بۆیە داوای ئامادەبونی هاندرانی یانەکە کرد و پێویستمان بە پاڵپشتی ئەوان هەیە.

دەربارەی ساوسهامپتۆنیش وتی: ئەوان یانەیکی سەرنجڕاکێشن و زۆر ڕێکخراون بێگومان یاریەکی بەهێز دەبێت چونکە وەرزی ڕابردووش لە بەرامبەریان یەکێک لە سەخترین یاریەکانمان لەدژیان ئەنجامدا، هەروەها گواردیۆ ڕایگەیان هەریەکە لە ستۆنز و لاپۆرت بەشداری یاریەکە ناکەن.