یاریزانێکی بایرن نەشتەرگەری لەدڵیدا بۆ ئەنجامدرا

PM:09:33:17/09/2021

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیزمان دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گۆرێتسکا دەربڕی و دوورکەوتنەوەی کومانیشی ڕاگەیاند.

جولیان ناگلیزمان ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند دوای ئەوەی یانەکەی سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆن گۆرێتسکاتا هاوینی 2026.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسیدا ناگلیزمان وتی: سەرکەوتوو بووین لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە گرنگەکانی یانەکەمان لەبەرئەوە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم.

لەلایەکی ترەوە ڕاهێنەرەکەی بایرن ئاشکرایکرد کە کینگسلی کۆمانی فەڕەنسی نەشتەرگەریەکی لە دڵیدا بۆ ئەنجامدراوە بەهۆی ئەوەی لێدانەکانی دڵی ناڕێک بوونە و کێشەی بۆ دروست کردبوو.

لەکۆتایشدا ڕایگەیاند کە ئەو هێرشبەرە فەڕەنسیە لانی کەم بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

سبەینێ لە خولی ئەڵمانیا بایرن ڕووبەڕووی بوخوم دەبێتەوە و یانە باڤاریەکە بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێت بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامە باشەکانی.