ئەستێرەکەی مان یونایتد جەنگ دەخاتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە

PM:08:53:17/09/2021

4004 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆگبا بەهۆی نوێنەکردەوەی گرێبەستەکەی جەنگ لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید هەڵدەگیرسێنێت.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستی بە ڕکابەریکردنی ڕیاڵ مەدرید کرد بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی پۆل پۆگبای فەڕەنسی ئەستێرەی هێڵێ ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد لە وەرزی داهاتوودا.

گرێبەستەکەی ئێستای پۆگبا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە هاوینی داهاتوو کۆتایدێت و یاریزانەکەش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاند پۆگبا لە ئێستادا لە گفتوگۆکانی نێوان خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە و مینۆ ڕایۆلای بریکاری کارەکانیدایە و بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕایۆلا بە لاپۆرتای وتووە کە بێگومانە لەوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا پارەیەکی زۆر تەرخاندەکەن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە.

هەروەها ڕایۆلا پەیمانی بە لاپۆرتا داوە ئەگەربێت و بەرشەلۆنە گرێبەستێک پێشکەش بکەن ئەوا هەوڵدەدات پۆگبا ڕازیبکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.