یاریەکانی سبەینێی خولی ئیسپانیا

PM:08:07:17/09/2021

584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بلباو یاریدەکات، یەکشەممە و دوو شەممەش ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە جیا یاریان هەیە.

سبەینێ شەممە لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیدا، لە کاتژمێر پێنج و 15 خولەکی ئێوارە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباو دەکات، لە کاتژمێر 10ی شەویشدا یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا یاریدەکات.

یەکشەممەش کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ ڤیاڕیاڵ دەبێتە میوانی ڕیاڵ مایۆرکا و لە کاتژمێر پێنج و 15 خولەک ڕیاڵ سۆسیداد میوانداری سیڤیلیە دەکات، کاتژمێر 10ی شەویش ڕیاڵ مەدرید لە یاریەکی بەهێزدا دەبێتە میوانی ڤالانسیا.

دووشەممەش لە کۆتا یاری هەفتەکەدا و لە کاتژمێر 10ی شەودا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی گرانادا دەکات.