یاریەکانی سبەینێی خولی ئینگلتەرا

PM:07:26:17/09/2021

716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ و مان سیتی و ئارسناڵ بە جیا یاریان هەیە و یەکشەممەش تۆتنهام و چێڵسی یاری لوتکە دەکەن.

سبەینێ لە هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی کریستال پالاس دەکات،مانچستەر سیتیش بەرامبەر ساوسامپتۆن یاریدەکات و ئارسناڵیش دەبێتە میوانی بیرنلی، لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکیشدا یانەی ئەستۆن ڤێلا و ئیڤەرتۆن رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یەکشەممەش چەند یاریەکیتر ئەنجامدەدرێن، لە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆدا یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتە میوانی یانەی وێستهام، لیستەر سیتیش بەرامبەر برایتۆن یاریدەکات، لە کاتژمێر شەش و 30 خولەکیشدا هەردوو یانەی تۆتنهام و چێڵسی یاری لوتکەی هەفتەکە ئەنجامدەدەن.

دوای ئەنجامدانی چوار هەفتە تا ئێستا یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و لیڤەرپوڵ و ئیڤەرتۆن هەریەکەیان خاوەنی 10 خاڵن.