دی ماریا: بارودۆخی میسی ناسەقامگیرە

PM:02:00:17/09/2021

2072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی ماریا باس لە ژیانی میسی دەکات و ئاشکرایدەکات تا ئێستا لە هۆتێلدایە و بە دوای خانوودا دەگەڕێت.

ئەنخل دی ماریای یاریزانی پاریس سان جێرمان ئاشکرایکرد، لیۆنێڵ میسی هاوڕێی دوای هاتنی بۆ پاریس سان جێرمان لە هۆتێلێکدا لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانی بە شێوەیەکی کاتی جێگیر بووە و تا ئەم ساتەش نەیتوانیوە خانوویەکی گونجاو بدۆزێتەوە تا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بێت.

دی ماریا لەو بارەیەوە و لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى ئۆلیەی ئەرجەنتینی ئاشکرایکرد، ژیانی میسی تا ئێستا نموونەیی نیە و بەهۆی نەبوونی شوێنێکی شایستە بارودۆخی ناسەقامگیرە و لەکاتی چوونیان بۆ هەر کافێ و ڕێستورانێک بەهۆی بوونی ڕۆژنامەنووسانەوە دووچاری کێشەی زۆردەبن.

میسی لە دوا ڕۆژەکانی وەرزی هاوینەى گواستنەوەى یاریزانانددا پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و تا ئێستاش لە خولی فەڕەنسا بەشداری یەک یاریکردوە و لە چامپیۆنزلیگیش بە شێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر کلوپ بروج یاری کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانە پاریسییەکە.