فەرمی..ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشایەوە

PM:01:42:06/09/2021

2692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بەهۆی بارودۆخی دارایی یانەکەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

وەلی کەریمی ڕاهێنەری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی کە ئەمساڵ سەرکەوت بۆ خولی نایابی عێراق، بەهۆی هۆکاری داراییەوە بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە یانەکە کرد.

کەریم لە لێدوانێکی بۆ پێگەی کوورە وتی: کارگێڕی یانەی نەورۆز بەدەست نەبوونی پارەوە دەناڵێنن.

هەروەها وتیشی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ چەند یاریزانێکدا هەبوو و وابڕیاربوو کە کێشەکان چارەسەربکرێن بەڵام هەموو کارەکان شکستیان هینا.

کەریم ئاشکرایکرد کە سەرەڕای نزیکبونەوەی یاریەکانی خولی عێراق بەڵام هیچ چارەسەرێک نەبوو بۆ ئەو بارودۆخەی یانەکە کە ئەوەش پاڵنەرێک بو تا وازبهێنم.

لەکۆتایشدا سوپاسی کارگێڕی نەورۆزی کرد و هیوای خواست کێشەکانیان چارەبکەن بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونی وەرزی ڕابردوویان بەفیڕۆ نەچێت.