PM:04:09:05/09/2021
6260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەنا کەمال وەکو بێژەر و پێشکەشکاری نوێی وەرزشی کەناڵی
ئێن ئاڕ تی دەرکەوت .
شەوی شەممە لە گەشتی هەواڵە وەرزشەییەکانی کاتژمێر 10 و
30 خولەک ، وەک بێژەرێکی نوێی وەرزشی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەرکەوت.
سەنا کەمال دەرچووی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی سلێمانیە
کە لە ساڵی 2020-2021 بڕوانامەکەی بەدەستهێناوە و بڕیارە لە داهاتوودا وەک بێژەر و
پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئار تی سپۆرتیش دەربکەوێت.
دەرکەوتنی بێژەری نوێی وەرزشی هاوکاتە لەگەڵ گرنگیدانی
زیاتری دامەزراوەی میدیایی نالیایە بە وەرزش و لە نوێترین پێشهاتدا کەناڵی ئێن ئاڕ
تی سپۆرتی کردەوە و پەخشی ڕاستەوخۆی یاریەکان بە زمانی کوردی دەکات.