ئایا ڤینگەر دەبێتەوە بە ڕاهێنەری ئارسناڵ؟

PM:04:06:03/09/2021

3220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینگەر ڕەتیکردەوە ببێتەوە ڕاهێنەرایەتی ئارسناڵ و پێیوایە ئەو یانەیە لە توانایدایە بگەڕێتەوە سەر ئەنجامە باشەکانی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی بێڵدی ئەڵمانی لەسەر دۆخی ئێستای یانەی ئارسناڵ، ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ ڕایگەیاند، ئێستا تەمەنی گەیشتوەتە 71 ساڵ و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ ئەو یانەیە چەند ساڵێکی باشیان بەڕێکردووە .

ڤینگەر وتی: جارێکیتر ئەرکی ڕاهێنەرایەتی وەرناگرمەوە و لە ئێستادا تەنیا هاندەرێکی سەرخەتی ئارسناڵم و هیوادارم لە داهاتوودا ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.

وتیشی: دوو دڵ نیم لە ئەنجامە خراپەکانی سەرەتایی ئەم وەرزەی ئارسناڵ کە سێ یاری ئەنجامداوە و لە هەر سێ یاریەکەدا تووشی شکستبوون .

ئاماژەی بەوەشدا، یانەکە لە دۆخێکی ئەوەندە خراپدا نییە کە هێرش بکریتە سەریان، ئەو یانەیە دوو یاری قورسی بەرامبەر یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئەنجامداوە.

ڤینگەر لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت، ئارسناڵ خاوەنی یاریزانی زۆر باشە و لە توانایاندایە یانەکە بگەڕێننەوە ئاستە بەرزەکەی پێشوو بەڵام ئەو کارە بەپەلە ناکرێت.

خ . ک