کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت دەستی بە پەخشکرد

PM:06:20:01/09/2021

11344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت کرایەوە و دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت ماوەی دوو مانگە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت و لە چوارچێوەی زنجیرەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی یەک، ئێن ئاڕ تی دوو، ئێن ئاڕ تی سێ و ئێن ئاڕ تی ٤ دایە.

پەخشی ئێن ئاڕ تی سپۆرت لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەبێت و جیاوازی ئەم کەناڵە لەگەڵ کەناڵە وەرزشییەکانی دیکە ئەوەیە بە "کۆمێنتار"ی کوردییەوە یارییە جیهانییەکان پەخش دەکرێت.

لە پرۆگرامەکانی کەناڵەکەدا بەدەر لە پەخشی راستەوخۆی یارییەکان، شیکردنەوەی پێش و دوای یارییەکان دەبێت و فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی یاریزانە جیهانییەکان تێدا دەبێت، جگە لەوانەش بەرنامەی تایبەت بە یاریزان و پاڵەوانە کوردستانییەکان دەبێت.

لەو بارەیەوە، سامان عارف سەرپەرشتیاری گشتی ئێن ئاڕ تی وەرزش، کە ماوەی ١١ ساڵە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشکەشکار و بێژەری وەرزشییە باسی لەوەکرد، "بە بڕوای من ئێن ئاڕ تی وەرزش جیاواز دەبێت لە هەر کەناڵێکی دیکەی وەرزشی لە هەرێم."

وتیشی، "پلانی داهاتوومان ئەوەیە کە کەناڵی دیکەی وەک کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەرزش دوو و سێ بکەینەوە، بەهۆی ئەوەی چەندین جار یاری جیهانی جیاواز لەهەمان کاتدا هەیە و ئێمەش دەمانەوێت بینەری کورد بێبەش نەبێت لە یارییەکان."

بەشی وەرزشی ئێن ئاڕ تی لە رابردووشدا بڕگەی وەرزشی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی هەبووە و خاوەنىسایتوسۆشیاڵ میدیای تایبەت بە خۆیەتی.

خ . ک