ڕۆناڵدۆ چی دەڵێت لەسەر بڕیاری جێهێشتنی یۆڤانتۆس؟

PM:06:11:01/09/2021

5020 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند بڕیارێکی باشیداوە بە جێهێشتنی یۆڤانتۆس و چوونی بۆ مانچستەر یونایتد.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی نوێی یانە ئینگلیزیەکە وتی، بە بۆچوونی خۆم باشترین بڕیارمدا لە جێهێشتنی یۆڤانتۆس و پەیوەندیکردنەوەم بە مانچستەر یونایتد.

ڕۆناڵدۆ وتیشی: زۆر دڵخۆش و بە پەرۆشم لە ئێستادا و دەمەوێت بەردەوام بم لە نوسینەوەی مێژوو، هەوڵدەدەم یارمەتی مانچستەر یونایتد بدەم لە بەدەستهێنانی نازاوەکان و ببینە پێشەنگ لە ئامانجە گەورەکاندا.

ئاماژەی بەوەشدا، هاندەرانی مانچستەر هەموو کاتێک لە دڵیدابووە، دەمەوێت یاریگا پڕبێت لە هاندەران لە کاتی یارییەکاندا و یانەکەیان خاوەنی هاندەری نایابن و هەوڵی دڵخۆشکردنیان دەدەین.

ڕاشیگەیاند کە پابەند دەبێت بەوەی یانەکە لێی داوا دەکەن لە یاریگاد هەروەک چۆن لە ڕابردوودا بەو شێوەیە بووم لە هەر شوێنێک یاریم کردبێت.
خ . ک