ڤینیسیۆس: یاریەکەی مان سیتی تایبەتترین بوە لای من

PM:10:18:25/07/2022

964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە تۆمارکردنی گۆڵ لە یاری کۆتاییدا هەستێکی خۆشت پێدەبەخشێت و سەرنجراکێشترین کاتیشیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بوە.

ڤینیسیۆسی جۆنۆیۆری بەرازیلی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یوفا رایگەیاند، هەندێک یاری بەشێوەیەک ئەنجامەکەی هەڵدەگەڕێتەوە کە هیچ کەس پێشبینی نەکردبێت .

ڤینیسیۆس وتی: بەرامبەر مانچستەر سیتی سەرنجڕاکێشترین کاتمان بەڕێکرد چونکە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەلایەن رۆدریگۆوە لە دوو خولەکدا باورپێنەکراو بوو.

وتیشی: گرنگی درێسی ریاڵ مەدرید هەمیشە لە یاریە گرنگەکاندا دەردەکەوێت، خاوەنی چەندین ئەستێرەین کە دەزانن چۆن مامەڵە بکەن لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگدا.

ئاماژەی بەوەشدا تۆمارکردنی گۆڵ لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگدا هەستێکت پێدەبەخشێت تەنیا ئەو کەسانە هەست بەوە دەکەن کە گۆڵیان تۆمار کردووە لەو یاریەدا و ناتوانێت باسی ئەو هەستە بکات کە هەیبوە لە یاریەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ.

دەشڵێت، لەگەڵ کەریم بنزیمە پەیوەندیەکی زۆر بەهێزیان هەیە و لەیەکەم رۆژەوە کە چوەتە ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە فەرەنسیە بەردەوام پشتگیری کردووە و ئامۆژگاری کردووە کە گۆڵ تۆمار بکات و یاریزانانی بەرامبەر تێبپەڕێنێت.

خ . ک