بەرشەلۆنە کریستنسنى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

PM:04:30:07/07/2022

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە کریستنسنى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند و یاریزانەکەش ڕایگەیاند لە منداڵییەوە خەونى پەیوەندیکردن بووە بە بەرشەلۆنەوە.

بە ئامادەبوونى خوان لاپۆرتاى سەرۆکى یانەکە، بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە کۆمەڵگەى وەرزشى یانەکە گرێبەستە نوێکەى لەگەڵ ئەندریاس کریستنسنى دانیمارکى بەرگریکارى پێشووى یانەى چێڵسى ئینگلیزى ئیمزاکرد و یاریزانەکەى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند.

پێشتر بەرشەلۆنە گواستنەوەى کریستنسنى بەبێ بەرامبەر و تا هاوینى 2026 ڕاگەیاندبوو، کە بەندى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى 500 ملیۆن یۆرۆیە.

کرییتنسن لە کاتى ناساندنی لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دڵخۆشە بە پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنیەکەوە، کە خەونى منداڵى بووە و سوپاسى بەرپرسانى یانەکەشى کرد.

کریستنسن دەڵێت "کاتێک هەشت ساڵ بووم لەسەر پەڕەى خەونەکانم نوسیم دەبمە یاریزانى تۆپى پێ و یارى بۆ بەرشەلۆنە دەکەم، ئێستاش دڵخۆشم بە بەدیهاتنى خەونەکەم، چاڤى ڕاهێنەریش داواى هیچ شتێکى تایبەتى لێ نەکردووم و پێشموایە لەگەڵ شێوازى یاریکردنى یانەکە دەگونجێم".

کریستنسن ئاماژەى بەوەشکرد، دڵخۆشم بەوەى 10 ساڵ بەشێک بووم لە یانەى چێڵسى، کە ساڵانێکى ناوازەبوون، ئێستاش ئامانجى یارمەتیدانى یانە نوێکەیەتى بۆ بردنەوەى نازناوەکان.

گ . ف

Image