PM:03:55:07/07/2022
376 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان پابەندە بە گواستنەوەى زیاش بۆ سان سیرۆ و چوونی ستێرلینگیش بۆ چێڵسی
یاریزانە مەغریبییەکە لە پاڵەوانی ئیتاڵیا نزیکدەکاتەوە.
راپۆرتێکی وەرزشی ئیتاڵی باسلەوەدەکات یانەى میلان هێشتا پابەندە بە
هەوڵەکانی بۆ واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵ
حەکیم زیاشی مەغریبی و ئەستێرەی چێڵسی لە مێرکاتۆی ئێستادا و گواستنەوەى جۆنیۆر میسیاسی
هێرشبەری بەڕازیلی لە یانەی کالیارییەوە بە بڕی چوار میلۆن و 500 هەزار یۆرۆ، کاریگەری
لەسەر چوونی زیاش بۆ سان سیرۆ نابێت.
لەو بارەیەوە پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی
ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گرێبەستکردن لەگەڵ مێسیاس
هیچ جیاوازییەک لە هەوڵەکانی میلان بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی زیاش دروست ناکات و
نزیکبوونەوەى ستێرلینگیش لە چێڵسی هەلی ڕۆشتنی زیاش لە یانە لەندەنییەکە زیاتر
دەکات.
میلان لە پلانیدایە زیاشی 29 ساڵ بە خواستن بۆ یانەکەى بگوازێتەوە و لە
کۆتایی وەرزدا بە شێوەیەکی ناچاری بەرامبەر 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بیکڕێتەوە، تا ئەم
ساتەش هەردوو یانە ئیتاڵی و ئینگلیزییەکە لەسەر نرخی کۆتایی نەگەیشتوونەتە
ڕێککەوتنی کۆتایی و لە ئەگەری ڕاگەیاندنی گرێبەستی ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی ئەوا
یاریزانە مەغریبییەکە لە پەیوەندیکردن بە میلانەوە زیاتر نزیکەبێتەوە.