ڕەتکرایەوە بەرشەلۆنە ئۆفەرى نوێى پێشکەشى لیڤا کردبێت

PM:03:02:07/07/2022

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە بەرشەلۆنە گرێبەستى نوێى پێشکەشى لیڤاندۆڤسکى کردبێت و یاریزانەکەش ناچارە پەیوەندى بە ڕاهێنانەکانەوە بکاتەوە.

ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانى بڵاویکردەوە، بەرپرسانى بایرن میونشن سەریان سوڕماوە لە هەواڵەکان لەسەر بەرشەلۆنە لە بارەى مامەڵەى گواستنەوەى ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى و ڕەتیدەکەنەوە یانە کەتەلۆنیەکە ئۆفەرى نوێى پێشکەش کردبێت بۆ یەکلاکردنەوەى مامەڵەکە.

بیڵد ئاماژەى بەوەکردووە، بایرن پێشتر داواى 75 ملیۆن یۆرۆى دەکرد، بەڵام ئێستا بە 50 ملیۆن یۆرۆ ڕازییە، لەگەڵ ئەمەشدا بەرشەلۆنە بەرزکردنەوەى بڕى ئۆفەرەکەى لە 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن گۆڕانکارى ڕەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە لیڤا پەیوەندى بە کەمپى ئامادەکارى یانەکەى بۆ وەرزى نوێ بکات، گەر حاڵەتێکى لەناکاو ڕوونەدات.

دووپاتیکردووەتەوە، کێشەى گەورە ئەوەیە پێویستە بەرشەلۆنە هێڵى ئابورى دووەمى یانەکەى جێبەجێ بکات بۆ بەدەستهێنانى پارەى پێویست بۆ مامەڵەکە، کە ئەمەش تا هەفتەى داهاتوو ڕوونادات.

لەلاى خۆیەوە، خوان لاپۆرتاى سەرۆکى بەرشەلۆنە گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ هێرشبەرە پۆڵەندیەکە و دڵنیاى کردووەتەوە و بارودۆخەکەى بۆ ڕوونکردووەتەوە و دووپاتیکردووەتەوە بۆى گرێبەستى لەگەڵدا دەکەن.

گ . ف

FC Bayern – Dietmar Hamann accuses Robert Lewandowski of selfishness: