PM:02:31:07/07/2022
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیان ئیرکسن لە مانچستەر یونایتد نزیکدەبێتەوە و ماوەى گرێبەستەکەشی بۆ
سێ وەرز دەبێت.
فابریسیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان ئاشکرایکرد، کریستیان
ئیرکسن یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەندی برینتفۆرد لە مانچستەر یونایتد نزیکبووەتەوە
و لە ئێستادا پارێزەرانی هەردوولا وردبینی لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەى نێوانیان
دەکەن.
ڕۆمانۆ ئاماژەى بەوەکرد، هەنگاوی دووەم بریتی دەبێت لە ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە
و ناساندنی یاریزانە دانیمارکییەکە وەک یاریزانی نوێی مان یونایتد و ماوەى
گرێبەستەکەش بۆ سێ وەرزو تا هاوینی 2025 دەبێت.
شارە ئیتاڵییەکە باسی لەوەشکرد، ئیرکسن ئەو یانانەى ئاگادارکردووەتەوە کە
گرنگی پێدەدەن، کار بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست نەکەن، چونکە هەموو شتێک لەگەڵ مانچستەر
یونایتد کۆتایی هاتووە و لەسەر داوای تین هاگ ڕوو لە ئۆڵد ترافۆرد دەکات.
ئیرکسن زستانی ڕابردوو، بە گرێبەستێکی نیوە وەرز چووە برینتفۆرد و هاوکاری
یانەکە بوو لە بەدەستهێنانی پلەی 13یەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ بە بردنەوە لە حەوت
یاری لە کۆی ئەو 11 یارییەی ئیرکسن بەشداری تیادا کرد، چونیشی بۆ مانچستەر یونایتد
یاریزانەکە بەشداردەکات لە خولی ئەوروپا پاش بەدەستهێنانی پلەى شەشەمی ڕیزبەندی
لەلایەن شەیتانە سوورەکەوە.