PM:02:00:07/07/2022
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دانێل ئەلڤێس ئۆفەرێکى
لە دەرەوەى کیشوەرى ئەوروپاوە بەدەستگەیشتووە لە یانەى بۆماسى مەکسیکییەوە.
ڕۆژنامەى مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، یانەى بۆماسى مەکسیکى دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ
دانێل ئەلڤێسى بەڕازیلى بەرگریکارى پێشووى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ئیمزابکات.
مۆندۆ ڕوونیکردووەتەوە،
یانە مەکسیکیەکە ئۆفەرێکى پێشکەش بە بەرگریکارە بەڕازیلیەکە کردووە، کە ماوەکەى بۆ
یەک ساڵ و تا هاوینى 2023ە.
هەرچەندە ئەلڤێس 39
ساڵە، بەڵام یانە مەکسیکیە پێیوایە دەتوانێت ئاستێکى باش پێشکەش بکات، دواى ئەوەى
بەشێوەیەکى باش لەگەڵ بەرشەلۆنە دەرکەوت لە وەرزى ڕابردوودا و لە 17 یاریدا گۆڵێک
و چوار ئەسیستى تۆمارکرد.
مۆندۆ باسى لەوەشکردووە،
هێشتا ئەلڤێس هەڵوێستى خۆى بەرامبەر ئۆفەرى یانە مەکسیکیەکە یەکلانەکردووەتەوە و
خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانەى تریش دەکات، کە پێشکەشى دەکرێن و پێشبینى دەکرێت
یەکشەممەى داهاتوو چارەنوسى یەکلابکاتەوە.
ئەلڤێس شەش مانگى
ڕابردوو لە بەرشەلۆنە یاریکرد، دواى ئەوەى بەبێ بەرامبەر گەڕایەوە بۆ ئەو یانەیە،
بەڵام کۆتایى مانگى ڕابردوو گرێبەستەکەى کۆتایى هات و بەرشەلۆنەش ڕەتیکردەوە نوێى
بکاتەوە.
گ . ف