PM:01:07:07/07/2022
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە بالەی جیهان ئەمریکا
لە فەڕەنسای بردەوە و ئوسترالیاش بەرامبەر ئەڵمانیا شکستی هێنا.
لە جەولەی نۆیەمی یارییەکانی
خولی نەتەوەکانی جیهان بۆ تۆپی بالەی، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و فەڕەنسای
پێشەنگ رووبەڕووی یەکبونەوە و یارییەکەش بە بردنەوەى ئەمریکا بە بە سێ گێم
بەرامبەر بە دوو گێم لە فەڕەنسای کۆتایی هات.
هەردوو هەڵبژاردە
ڕکابەرییەکی بەهێزی یەکتریان کرد و سەرئەنجام خاڵی چوار گێمی یارییەکەیان لە نێوان
خۆیاندا دابەشکرد و دواتر بۆ یەکلاکردنەوەى ئەنجامەکە پەنا بۆ گێمی پێنجەم و
یەکلاکەرەوە برا، کە تیایدا ئەمریکا توانی بە ئەنجامی 15 خاڵ بەرامبەر هەشت خاڵ بردنەوە
بەدەستبهێنێت.
هاوکات ئوسترالیاش
بەرامبەر ئەڵمانیا یاری کرد و
ئەڵمانییەکان توانیان بە سێ گێم بەرامبەر گێمێک سەرکەوتن بەسەر ئوسترالییەکان تۆماربکەن.
بەو
بردنەوانەش ئەمریکا چووە چوارەمی ڕیزبەندی و ئەڵمانیاش لە پلەى 12یەمی ڕیزبەندیدا
دەبینرێت.