ئینگلتەراى میوانداریکەر بە بردنەوە دەستى بە جامى یۆرۆ کرد

PM:12:25:07/07/2022

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى یۆرۆى کچان، ئینگلتەراى میوانداریکەرى پاڵەوانێتییەکە، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە نەمساى بردەوە.

لە یارى دەستپێکى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2022ى کچان، کە لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت، لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکاندا و لە کۆمەڵەى یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و نەمسا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە تایمى یەکەمى یارییەکەدا ئینگلتەرا باشتر بینرا و توانیشى لە خولەکى 16دا گۆڵێک لە ڕێگەى بیس میادەوە تۆماربکات و تایمەکەش هەر بەو گۆڵە کۆتایى هات.

لە تامى دووەمدا هەوڵەکانى هەردوو هەڵبژاردەکە بۆ تۆمارکردنى گۆڵ بێ ئەنجام بوو، بەمەش ئینگلتەرا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

ئەمشەویش کاتژمێر 10 لە یارییەکى ترى کۆمەڵەى یەکەمدا، هەڵبژاردەى نەرویج بەرامبەر هەڵبژاردەى ئیرلەنداى باکور یارى دەکات.

ئەڵمانیا زۆرترین جار نازناوى جامى یۆرۆى کچانى بەدسەتهێناوە، کە هەشت جارە و نەرویجیش دوو جار بووە بە پاڵەوان، هەریەکە لە هۆڵەندا و سوید و دانیمارک و ئیتاڵیاش نازناوێکیان هەیە.

گ . ف