لاپۆرتا: دی یۆنگ بۆ فرۆشتن نیە

AM:11:41:07/07/2022

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا ئاشکرایکرد گفتوگۆکان لەگەڵ دیمبلی بەردەوامە و ئامادەش نین دی یۆنگ بفرۆشن.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنە لە ئاکامی ناساندنی کیسێ یاریزانی نوێی یانەکە تایبەت بە عوسمان دیمبلی ڕایگەیاند، گفتوگۆگان لەگەڵ دیمبلی بەردەوامی هەیە و باسی لەوەکرد، هەموو شتێک سنوور و کاتی خۆی هەیە و ئەگەر گوێ لە مەرجەکەیان بۆ کەمکردنەوەى مووچەکەى نەگرێت ئەوا پاشەکشە دەکەن چونکە بارودۆخی یانەکە وا دەخوازێت سیستەمێک بۆ موچەی یاریزانان دیاربکرێت تا هەر یاریزانێک بەپێی ئاستی شایستەى ئەو مووچەیە بێت وەریدەگرێت.

هاوکات لاپۆرتا لەسەر دی یۆنگ ئاشکرایکرد، فرانک دی یۆنگ یاریزانێکی نایابی بەرشەلۆنەیە و لە مێرکاتۆی ئێستادا دەستبەرداری نابن، هەر ئۆفەرێکیش پێشکەش بکرێت بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان ڕەتیدەکەنەوە.

ئاماژەى بەوەشدا، دەیانەوێت دەستبەرداری هەندێک یاریزان بن تا لە داهاتوودا سوود لە لایەنە دارایییەکەى وەربگرن بۆ کڕینی یاریزانان، ڕاشیگەیاند ناتوانێت ژمارەی گرێبەستەکان دیاری بکات، بەڵام دەکرێت بڵێت لەسەر چەند گرێبەستێک رێککەوتوون.