PM:11:49:06/07/2022
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ویمبڵدۆن نادال لە یاریەکی ماراسۆنیدا لە فرێتزی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یاریەکی بەهێزی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، هەردوو یاریزان رافاێل نادالی ئیسپانی و تایلۆر فرێتزی ئەمریکی رووبەڕووی یەکبونەوە.
یاریەکە چوار کاتژمێر و 20 خولەکی خایاند و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە سوودی نادال کۆتاییهات.
کۆمەڵەی یەکەم و سێیەم لە سوودی فرێتز کۆتاییهات بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم و کۆمەڵەکانی دووەم و چوارەم بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی نادال بوو.
لە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا دوای ئەوەی هەردوو یاریزان بە ئەنجامی شەش گێم یەکسانبون و لە گێمی یەکلاکەرەوەدا نادال بە ئەنجامی 10بە چوار خاڵ لە فرێتزی بردەوە و ئەو کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەو بردنەوەیە، نادال سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر کیریوسی ئوسترالی یاریدەکات کە ئەویش لەم قۆناغەدا توانی بردنەوە بەسەر کریستیان گارین بەدەستبهێنێت.
خ . ک