پۆچیتینۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە پریمەر لیگ

PM:11:10:06/07/2022

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە پریمەر لیگ بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی دوای جێهێشتنی پاریس سان جێرمان.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی سێشەممە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە وەرزی رابردوودالە پۆستەکەی دووخرایەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، پۆچیتینۆ ئارەزووی ئەوە دەکات جارێکیتر بۆ کاری راهێنەرایەتی بگەڕێتەوە خولی نایابی ئینگلتەرا و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یەکێک لە یانە بەهێزەکانی ئەو خولە وەربگرێت.

رۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە متمانەی تەواوی بە خۆی هەیە کە دەتوانێت لەو خولەدا کارەکانی بە سەرکەوتووی بەڕێوەببات بە هۆی ئەو ئەزمونەی لە رابردووی خولەکەدا هەیبوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی پۆچیتینۆ ئەوەیە کە ببێتە ڕاهێنەری یانەیەک کە بتوانێت کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزەکانی داهاتوو بکات و توانای هەبێت کە بردنەوە بەسەر یانە گەورەکاندا بەدەستبهێنێت.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا ماوریسیۆ پۆچیتینۆ نزیکبو لەوەی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد وەربگرێت لە شوێنی سۆلشایەری ڕاهێنەری ئەو کاتەی یانە ئینگلیزیەکە بەڵام دواتر مانچستەر یونایتد بڕیاریاندا بە دانانی ئیریک تین هاگ بە راهێنەری نوێی یانەکەیان.

خ . ک