PM:10:25:06/07/2022
676 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد گرنگی بە
گواستنەوەی دیبالا دەدات لە ئەگەری رۆیشتنی رۆنالدۆ لە ڕیزەکانی یانەکەیان.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردوەتەوە،
بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵنیا نین لە مانەوەی کریستیانۆ
رۆناڵدۆ لە ڕیزەکانی یانەکەیان و لە ئێستاوە کار دەکەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ
شوێنگرتنەوەی.
تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، یانە
ئینگلیزیەکە گرنگی بە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی
یۆڤانتۆس دەدەن و دەیانەوێت ڕازیبکەن کە گرێبەستیان لەگەڵدا بدات.
راشیگەیاندوە، کارگێڕی
شەیتانە سوورەکان لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی
دیبالا کردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر راو بۆچونی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە کە
پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات یان نا.
دەشڵێت، ئەستەمە دیبالا
پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات چونکە ئەو یاریزانە بە ڵێنی بە یانەی ئینتەر
میلان داوە کە گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا دەکات و ئەو یانە ئیتاڵیەش لە ئێستادا
چاوەڕێی فرۆشتنی هەردوو یاریزان ئەلێکسس سانچێز و ئیدین دزیکۆ دەکات تا گرێبەستەکەی
دیبالا کۆتاییپێبهێنێت.
خ . ک