PM:10:11:06/07/2022
624 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی زۆرترین پارەی
لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە و حەوت یانەی ئینگلتەراش لە 10 پلەی
یەکەمدان.
پێگەی ترانسفێر مارکێت
ڕیزبەندی ئەو یانانەی بلاوکردەوە کە تا شەشی ئەم مانگە زۆرترین بڕە پارەیان
خەرجکردووە لە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێدا و حەوت یانەی پریمەر لیگیش لە 10 پلەی
یەکەمی ئەو یانانەدان.
یانەی مانچستەر سیتی
ئینگلیزی بە خەرجکردنی بڕی 109 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی سێ یاریزاندا زۆرترین
پارەی خەرجکردووە و لە پێشەنگی ریزبەندیەکەدایە.
هەر سێ یانەی ئینگلتەرا،
ئارسناڵ بە خەرجکردنی 97 ملیۆن یۆرۆ لە چوار یاریزاندا و تۆتنهام بە 87 ملیۆن یۆرۆ
لە چوار یاریزاندا و لیڤەرپوڵ بە 85 ملیۆن یۆرۆ لە سێ یاریزاندا لە پلەکانی دووەم
و سێیەم و چوارەمی ریزبەندیەکەدا.
یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی تا ئێستا 80 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە لە گواستنەوەی دوو یاریزاندا و لە
پلەی پێنجەمدایە، پاریس سان جێرمانیش بە خەرجکردنی 79 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی دوو
یاریزاندا پلەی شەشەمی گرتوە.
یانەکانی نیوکاسل
یونایتد و لیدز یونایتد و بوروسیا دۆرتمۆند و ئەستۆن ڤیلا لە پلەکانی شەشەم تا
دەیەمی ئەو یانانەدان کە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە.
خ . ک