فەرمی.. ڤیتسل گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیمزا کرد

PM:08:59:06/07/2022

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی ڤیتسل گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیمزا کرد بۆ ماوەی یەک ساڵ.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ ئیکسیل ڤیتسلی یاریزانی پێشووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئیمز کردووە.

یانەکە ئاشكرایکردووە، ڤیتسل بە گرێبەستی ئازاد بۆ ماوەی یەک ساڵ و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکیتر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند کۆتاییهات .

ئاماژەیا ن بەوەشداوە کە دلخۆشن توانیویانە سەرکەوتوبن لە ڕازیکردنی ئەو یاریزانە کە گرێبەستیان لەگەلدا ئیمزا بکات و لە چەند رۆژی رابردووشدا گفتوگۆی لەگەڵ دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەکەیان کردووە.

ڤیتسل لە رابردوو یاری بۆ یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و بەنفیکا و ستاندەر لیگ و زینیت سان پترسبۆرگ و تیانهای چینی کردووە و 12 نازناویشی لەگەڵ ئەو یانانە بەدەستهێناوە.

یاریزانە بەلجیکیەکە لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 40 یاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند کردووە و خاوەنی تەنیا دوو گۆڵ بوە کە ئەویش لە خولی ئەڵمانیدا تۆماری کردوون.