PM:08:29:06/07/2022
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ویمبڵدۆن هالیپ
و رایباکینا لە ئاماندا و ئایلایان بردەوە و گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە درێژەی یارییەکانی
قۆناغی چارەکی کۆتایی ئاستی کچانی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، سیمۆنا هالیپی
رۆمانی بەرامبەر ئاماندا تیسیمۆڤای ئەمریکی یاریکرد.
هالیپ ئاستێکی
سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و بە ئاسانی و دوای تەنیا کاتژمێرێک و سێ خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە چوار گێم بوون.
لە یاریەکی تری هەمان
قۆناغدا، ئیلینا رایباکینای کازاخستانی و ئایلای ئوسترالی رووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش
بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سوودی یاریزانە کازاخستانیەکە کۆتاییهات.
بەو ئەنجامانە، هالیپ و
رایباکینا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناگەشدا
رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئاماندا و ئایلاش ماڵئاواییانکرد.
خ . ک