یۆڤانتۆس گرێبەستێکی بایرن میونشنی ڕەتکردەوە

PM:07:34:06/07/2022

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوڤانتۆس گرێبەستێکی بایرن میونشن بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و باڤارد ڕەتدەکاتەوە.

کەناڵی سکای ئەڵمانی ئاشکرایکرد، کارگێری یوڤانتۆس گرێبەستێکی یانەى بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەى ماتیاس دی لێخت ڕەتکردەوە کە 60 ملیۆن یۆرۆ و باڤاردی یاریزانی یانە ئەڵمانییەکەى وەک بەشێک لە مامەڵەکە لەخۆ گرتبوو.

سکای ئاشکراشیکرد ، خانمە پیرەکە بۆ دەستبەرداربوون لە دی لێخت داوای 90 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانە ئەڵمانییەکەش نایەوێت لە 60 ملیۆن یۆرۆ زیاتری بۆ خەرجبکات، ئەوەش هۆکاربووە تا باڤارد بخاتە نێو مامەڵەکە بەڵام لە کۆتایدا بە ڕەتکردنەوەى گرێبەستەکەى لە لایەن یوڤانتۆسەوە کۆتایی هات.

کەناڵە ئەڵمانییەکە ئاماژەى بەوەکرد، جگە لە یانەى بایرن میونشن، یانەى چێڵسیش لە کێبڕکێی گواستنەوەى بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بۆ ستامفۆرد بریج بوونی هەیە و خاوەندارێتی یانەکەى پریمەرلیگ بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە دوای ڕۆشتنی ڕۆدیگێر و کریستنسن کار بۆ گواستنەوەى باشترین بەرگریکارەکان دەکات، ناوی دی لێختیش لەسەر مێزی یانەی شین پۆشەکانی لەندەن بوونی هەیە،کە گرێبەستەکەى لەگەڵ یوڤانتۆس لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.