AM:10:17:06/07/2022
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى جیهان،
ئێران لە یارییەکى ماراسۆنیدا لە پۆڵەنداى پێشەنگى بردەوە و ئیتاڵیا و ئەرجەنتین و
ئەمریکاش براوەبوون.
لە جەولەى نۆیەمى قۆناغى
سەرەتایى خولى بالەى نەتەوەکانى جیهان، هەردوو هەڵبژاردەى ئێران و پۆڵەندا ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە و ئێران بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى
پێهێنا.
بەم ئەنجامەش، ئێران بردنەوەکانى
پۆڵەنداى ڕاگرت و پێنجەم بردنەوەى لە خولەکەدا بەدەستهێنا و بە 14 خاڵ لە پلەى
هەشتەمى ڕیزبەندى قۆناغەکەدایە، پۆڵەنداش دواى شەش بردنەوەى لەسەریەک توشى شکستبوو،
بەڵام بە 22 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندیەکەدا مایەوە.
لە یارییەکانى ترى
قۆناغەکەدا، ئیتاڵیا بە سێ گێمى بێ بەرامبەر لە بۆلگاریاى بردەوە و ئەرجەنتینیش بە
سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک سەرکەوتنى بەسەر کەنەدا بەدەستهێنا، ئەمریکاش بە هەمان
ئەنجام لە ئەڵمانیاى بردەوە.
گ . ف