ڤیدیۆ.. جۆکۆڤیچ ڕیمۆنتاداى بەسەر سینەردا کرد

PM:07:49:05/07/2022

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ ڕیمۆنتاداى بەسەر سینەردا کرد و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى ویمبڵدۆن بەدەستهێنا.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچن و کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارە، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر جانیک سینەرى ئیتاڵى یاریکرد.

سەرەتا جۆکۆڤیچ بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى پێنج بە حەوت و دوو بە شەش دۆڕاند، بەڵام دواتر کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و سێ کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە سێ و شەش بە دوو و شەش بە دوو بردەوە.

بەمەش جۆکۆڤیچى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر براوەى یارى نێوان دەیڤید گۆفینى بەلجیکى و کامیرۆن نورى بەریتانى دەبێتەوە.

گ . ف