بایرن میونشن نزیکە لە گواستنەوەی دی لیخت

PM:04:35:05/07/2022

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن ڕێککەوتنی لەگەڵ دی لێخت کردووە بۆ وەرزی داهاتوو دەیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

کەناڵی سپۆرت وەنی ئەڵمانی بلاویکردوەتەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ ماتیس دی لیختی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس گەیشتوەتە ڕێککەوتنی کۆتایی تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

کەناڵەکە رایگەیاندوە، کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە لەسەر کۆی مەرج و داواکارییەکان لەگەڵ یاریزانەکە ڕێککەوتون و تەنیا ئەوە ماوە یانە ئیتاڵیەکە ڕازیبکەن کە دەستبەرداری ببێت.

ئاشکراشیکردووە، دی لیخت ئەو کاتەش کە یاریزانی ئەیاکس بوە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ بارن میونشن هەبوە و نزیکبوە لە پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە بەڵام بەرپرسانی ئەیاکس لەو کاتەدا داوای بڕە پارەیەکی زۆریان کردووە.

ڕونیشیکردوەتەوە، دی لیخت لەگەڵ ناگلیسمانی راهێنەری یانە باڤاریەکە گفتوگۆی کردووە و دڵخۆشبوە بە پرۆژەی داهاتووی یانەکە، ئەوەش هۆکاری ئەوە بوە کە ئەو یاریزانە بە ئۆفەری ئەو یانەیە رازیبێت.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردبوەوە کە یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە دەستبەرداری دی لیخت ببێت چونکە ئەو یاریزانە ئامادە نییە گریبەستەکەی نوێبکاتەوە لەگەڵیاندا و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاش هەوڵی گواستنەوەیان داوە.

خ . ک