PM:04:09:05/07/2022
600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گالتیە وەک
ڕاهێنەری نوێی پاریس سان جێرمان ناسێنرا و دوپاتیکردەوە کە ئامانجیان بردنەوەی
نازناوی چامپیۆنز لیگە.
یانەی پاریس سان
جێرمانی فەرەنسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا کریسۆف گالتیەی وەک ڕاهێنەری نوێی
یانەکەیان ناساند و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی دوو ساڵە تا هاوینی 2024.
دوای ناساندنی وەک
ڕاهێنەری یانەکە، گالتیە دوپاتیکردەوە هیچ یاریزانێک لەسەرووی یانەکەوە نییە و
ئامانجیان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگە و بۆ ئەوەش پێویستیان بە کاری بە کۆمەڵ
هەیە.
گالتیە وتی:
لیۆنێل میسی و نەیمار و مباپێ لە باشترین یاریزانەکانی جیهانن و هەموو راهێنەرێکی
خەون بەوە دەبینێت کە ئەو یاریزانانە لە پێکهاتەی یانەکەیدا هەبێت.
وتیشی دەمانەوێت
تۆپی پێیەکی نایاب پێشکەش بکەین و پلانی تایبەت بە خۆمان دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو،
بە دڵنیاییشەوە زیاتر پشت بە سێ بەرگریکار دەبەستین و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی
یانەکە باس لە پلانەکانمان دەکەین.
گالتییە حەوتەمین
ڕاهێنەرە لەو کاتەوەی کە سەرمایەدارانی قەتەر خاوەندارێتی یانەکەیان وەرگرتوە و
نسار خلێفی سەرۆکی یانەکەش ڕایگەیاند کە ئێستا لە ئەزمونێکی نوێدان و ئامنجیان
تەنیا بردنەوەی نازناوەکانە.
خ . ک