بالەی جیهان.. ئەمریکا لە ئەڵمانیای بردەوە

PM:01:05:05/07/2022

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی بالەی جیهان ئەمریکا لە ئەڵمانیای بردەوە و پلەی سێیەمی لە ئیتاڵیا وەرگرت.

لە یارییەکانی جەولەی هەشتەمی خولی بالەی جیهان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکبونەوە.

یاریزانانی ئەمریکا لە سەرەتای یاریەکەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و دوو گێمی یەکەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامەکانی 25 بە 21 و 25 بە 19 خاڵ.

یاریزانانی ئەڵمانیا گێمی سێیەمیان بە ئەنجامی 25 بە 22 خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و جیاوازیەکەی کەمکردەوە بەڵام ئەمریکا توانی گێمی چوارەم بە ئەنجامی 25 بە 18 خاڵ بباتەوە و یاریەکەشی بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر گێمێک لە ئەڵمانیا بردەوە.

بەو ئەنجامە، ئەمریکا خاڵەکانی گەیاندە 20 و پلەی سێیەمی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەرگرت، ئەڵمانیاش بە تەنیا حەوت خاڵ پلەی 12ی گرتوە.

خ . ک