AM:09:24:05/07/2022
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ویمبڵدۆن ڕافائێل
نادال و تایلۆر فرینز بردنەوەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە چارەکی کۆتایی.
لە یاریەکانی قۆناغی
چوارەمی جامی ویمبڵدۆنی تێنسی سەر زەوی کە لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت ڕافائێل
نادالی ئیسپانی دووەمی ڕیزبەندی جیهان ڕووبەڕووی ڤان دی زاندشۆلپ بویەوە و
یاریەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لێبردەوە.
نادال لە یاریەکەدا
ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و خاڵی کۆمەڵەکانیشی 6 بە 4 و 6 بە 2 و 7 بە 6 بردەوە و
یاریەکە کاتژمێرێک و 21 خولەکی خایاند.
لە یاریەکی تریشدا تایلۆر
فریتزی ئەمریکی بەرامبەر جایسۆن کۆیلەری ئوسترالی یاریکرد و یاریەکەشی بە سێ
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.
تۆڕی ئۆبتا تایبەت بە
ئامارەکان ڕایگەیاند نادال سێیەم یاریزانە کە مێژووی پاڵەوانیەتیەکانی گراند
سلامدا زۆرترین یاری ئەنجام دابێت کە 350 یاریە و لەدوای ڕۆجەر فێدرێر و نۆڤاک
جۆکۆڤیچەوە دێت.