یاریزانیک پێشنیارکراوە بۆ ئینتەرمیلان

AM:09:03:05/07/2022

592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، فلامینگۆ پێشنیازی داڤید لویزی بەرگریكاری پێشوی یانەی ئارسناڵ و چێڵسی كردوە بۆ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.
لویزی تەمەن 35 ساڵ، ئێستا لە وڵاتی بەڕازیلی زێدی خۆی یاری دەکات، لە مانگی ئەیلولی 2021 لە یانەی ئارسناڵەوە پەیوەندی بە ڕیۆ دی جانیرۆوە کردوە.
هەرچەندە بەهۆی پێکانەوە سەرەتایەکی سەختی هەبو، بەڵام لەو کاتەوە چاکبوەتەوە و بوە یاریزانێکی نیمچە ئاسایی لە پێکهاتەی بەڕازیلی، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، دەرفەتی گواستنەوەی بۆ شوێنێکی دیکە دەمێنێتەوە.
لویز دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یاریكردن لە پێناو ئەوەی دەرفەتێكی هەبێت بۆ بەشداریكردن لە مۆندیالی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل.