جامی ویمبڵدۆن.. هالیپ و رایباکینا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا

PM:11:50:04/07/2022

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن هالیپ و رایباکینا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و بادۆسا و کۆرنیە ماڵئاواییانکرد.

لەسەر ئاستی کچانی قۆناغی 16ی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، سیمۆنا هالیپی رۆمانی بەرامبەر پاولا بادۆسای ئیسپانی یاریکرد.

هالیپ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و دوای تەنیا کاتژمێرێک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە بادۆسا بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە دوو گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، ئالینا رایباکینای کازاخستانی رووبەڕووی پیترا ماریچی کرواتی بوەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

ئالێز کۆرنیەی فەرەنسیش لە ئەنجامێکی چاوەروان نەکراودا شکستیهێنا بەرامبەر ئایلای ئوسترالی، هارمۆنیتانی فەرەنسیش بە ئاماندا دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، هالیپ و رایباکینا و ئایلا و ئاماندا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە، هەریەکە لە بادۆسا و کۆرنیا و ماریچ و هارمۆنیتان ماڵئاواییانکرد.

خ . ک