PM:11:20:04/07/2022
536 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیریکسن رەزامەندی دەربڕیوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەست لەگەڵ مانجستەر یونایتد بکات.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی رەزامەندیداوە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستادا.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئیریکسن بە گرێبەستی سەربەست دەچێتە شەیتانە سوورەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد کۆتاییهاتوە .
دەشڵێت، یاریزانە دانیمارکیەکە لە نزیکترین کاتدا پشکنینە پزیشکیەکان بۆ مانچستەر یونایتد ئەنجامدەدات و ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری ئەو یانەیەش هۆکاری سەرەکی رازیبونی ئەو یاریزانە بوە چونکە لە ماوەی رابردوودا دوو جار پەیوەندی بە ئیریکسنەوە کردووە و پرۆژەی داهاتووی یانەکەی بۆ رونکردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە مان یونایتد لە ماوەی رابردوودا هەردوو یانەی تۆتنهام و برێنتفۆردیش گرێبەستیان پێشکەشی ئەو یاریزانە کردبوو بەڵام دوای خوێندنەوە بۆ سەرجەم گرێبەستەکان بڕیاریداوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە بکات.
خ . ک