رۆدریگۆ و ریاڵ مەدرید رێککەوتن

PM:10:49:04/07/2022

788 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لەگەڵ رۆدریگۆ گەیشتوەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندوە، کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گەیشتوەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی یانەکەیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، گرێبەستی ئێستای رۆدریگۆ لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت بەڵام ڕێککەوتنیان کردووە بەمەبەستی درێژکردنەوەی بۆ سێ ساڵیتر واتا تا هاوینی 2028 و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی یەک ملیار یۆرۆ دەبێت.

بڵاویشیکردوەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بەفەرمی یانە ئیسپانیەکە ڕێککەوتنەکە رابگەیەنێت و یاریزانەکەش ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێکەی بکات.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێک کە بڕەکەی 45 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی سانتۆسی بەرازیلەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە و لەم وەرزەشدا ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکردوە.

خ . ک