PM:10:17:04/07/2022
960 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هازارد ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی
وەرزێکی نایاب و ئەگەر سەرکەوتو نەبو یانەکەی جێدەهێڵێت.
ئیدین هازاردی بەلجیکی لە هاوینی 2019ەوە
بەرامبەر بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ڕیاڵ
مەدریدەوە بەڵام لەگەڵ یانەکەیدا نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بەهۆی پێکانە
یەک لەدوای یەکەکان و دابەزینی توانای جەستەییەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی
بڵاویکردوەتەوە، هازارد دەیەوێت ئامادەکارییەکی زۆر باش بکات بۆ وەرزێکی نوێ تا
بتوانێت بە ئاستێکی بەرز کە هەمان ئاستی ئەو کاتە بێت کە لە چێڵسیدا بوو
دەربکەوێت.
رۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، ئامانجی یاریزانە
بەلجیکیەیە یارمەتیدانی ریاڵ مەدریدە لەسەر بەردەوامبون لە بردنەوەی نازناوەکان
ئەگەر نەیتوانی سەرکەوتو بێت ئەوە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا ئەو یانەیە
جێدەهێڵێت.
دەشڵێت، هازارد دەزانێت کە ئەزمونەکەی لە
ڕیاڵ مەدرید شکستخواردوو بوە و کاریگەری لەسەر کەسایەتی یاریزانەکە لای هاندەرانی
دروست کردووە.
مۆندۆ رونیکردوەتەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی
یانەی شاهانە دەکەن بەتایبەت دوای ئەوەی رۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی
بەلجیکا لە ماوەی رابردوو دوپاتیکردبوەوە کە وەرزی داهاتوو هازارد دەگەشێتەوە لە
یارییەکانی یانەکەیدا.
خ . ک