سیتى بۆ شەش ساڵ گرێبەستى لەگەڵ کالڤن فیلیپس ڕاگەیاند

PM:02:51:04/07/2022

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتى بۆ شەش ساڵ گرێبەستى لەگەڵ کالڤن فیلیپسى یاریزانى لیدز یونایتد ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، کە لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تویتەر بڵاویکردەوە، یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ کالڤن فیلیپسى ئینگلیزى بەرگریکارى یانەى لیدز یونایتدى ئینگلیزى ڕاگەیاند.

مانچستەر یونایتد لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکەى لەگەڵ کالڤن فیلیپس بۆ شەش ساڵە، واتە تا هاوینى 2028 لە یاریگاى ئیتحاددا بەردەوام دەبێت.

کالڤن فیلیپس لە لێدوانێکدا بۆ سایتى یانە نوێکەى ڕایگەیاند، خەونەکەى بووە بە ڕاستى و ئێستاش ناتوانێت چاوەڕێ بکات بۆ دەستکردن بە کارکردن لە یانەکەدا و هەوڵدەدات یارمەتى مان سیتى بدات لە بەدەستهێنانى نازناوى زیاتردا.

کالڤن فیلیپس درێسى ژمارە چوار لە مان سیتیدا دەپۆشێت و بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش بڕى گرێبەستەکە دەگاتە 42 ملیۆن پاوەند لەگەڵ پاداشت و گۆڕانکاریەکان.

کالڤن فیلیپسى 26 ساڵ لە وەرزى ڕابردوودا لەگەڵ لیدز یونایتد بەشدارى لە 23 یاریدا کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و گۆڵێک و ئەسیستێکى تۆمارکرد.

گ . ف

ImageImage
Image