یۆڤانتۆس گرێبەست لەگەڵ پۆگبا و دی ماریا واژوو دەکات

PM:02:02:04/07/2022

580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوڤانتۆس هەفتەى ئایندە بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ پۆگبا و دی ماریا واژوو دەکات.

پێگەى پڵەس سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری یۆڤانتۆس ئامادەکاری دەکات تا ناوەڕاستی هەفتەى ئایندە پێشواوی لە پۆڵ پۆگبا و ئەنخل دی یماریا یاریزانانی نوێی یانەکەى بکات، پاش ئەوەی سەرکەوتوو بوو ڕێککەوتنی کۆتاییان لەگەڵدا بکات و ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیان بۆ ئالیانز ستادیۆم بکات.

پڵەس سپۆرت بڵاویکردەوە، یۆڤانتۆس لە شاری تۆرینۆ پشکنینە پزیشکییەکان بۆ پۆگبا و دی ماریا یاریزانانی پێشووی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان دەکات و دواتر واژووی گرێبەستەکەى نێوانیان دەکەن و درێسی یانەکەیان لەبەردەم میدیاکان و هاندەران پێشکەش دەکرێت.

گرێبەستی پۆگبا لەگەڵ مانچستەریونایتد و دی ماریا لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە 30ی مانگی ڕابردوو کۆتایی هات، ئەوەش هاوکاری خانمە پیرەکەى کرد تا سەربەستانە پەلکێشی یانەکەى بکات و هیچ بڕە پارەیەک بۆ یانەکانیان بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانیان خەرج نەکات.