PM:01:21:04/07/2022
568 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیناڵدۆم
ئامادەکاری بۆ جێهێشتنی پاریس سان جێرمان دەکات و ئایندهۆڤنیش ڕووی داهاتووی
دەبێت.
ئاژانسە
وەرزشییەکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، جینی فیناڵدۆم ناوەڕاستکاری پاریس سان جێرمان
لە یانەکەى دڵخۆش نیە و هەرچەندە وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 38 یاریدا کرد، بەڵام
پێدەچێت لە مێرکاتۆی ئێستادا ڕیزەکانی پاریس بە جێبهێڵێت و ڕوو لە ئایندهۆڤن بکات.
ئاژانسە
هۆڵەندییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، فینالدۆم دەترسێت لە ڕیزی پاریس سان جێرمان بۆ
وەرزی داهاتوو نەبێتە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی یاریزانانی یانەکە، ئەوەش
کاریگەری نەرێنی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی قەتەر لە ڕیزی هەڵبژاردەى هۆڵەندا
درووستدەکات.
باس لەوەشکراوە،
ئایندهۆڤن گرنگی بە تواناکانی دەدات و لە وڵاتەکەى دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی
سەرەکی و ببێتە یاریزانێکی کارا تا جێگەى خۆی لە پێکهاتەى سەرەکی هۆڵەندا لە
مۆندیالدا بکاتەوە، کاتێک هەڵبژاردەکە لە یەکەم یاری مۆندیالدا لە 21ی مانگی
تشرینی دووەمی داهاتوو یەکەم تاقیکردنەوەى بەرامبەر سەنیگال دەبێت.