میلان 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ زیاش ئامادە دەکات

PM:12:40:04/07/2022

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان ئامادەکاری بۆ یەکەم گرێبەست دەکات لە پێناو گواستنەوەى زیاش لە چێڵسییەوە.

کارگێڕی میلانی ئیتاڵی سەرگەرمی ئامادەکردنی گرێبەستێکە تا پێشکەشی چێڵسی ئینگلیزی بکات لە پێناو دەستبەرداری بوونی یانە ئینگلیزییەکە لە یاریزانە مەغریبییەکە و گواستنەوەی بۆ سان سیرۆ لە مێرکاتۆی ئێستادا.

لەو بارەیەوە پێگەى کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، زیاش ئامانجی میلانە بۆ سانسیرۆ و لەو پێناوەشدا دەیەوێت بە خواستن بیباتە ڕیزەکانی و لە کۆتایی خواستنەکەشدا بە ناچاری بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئاماژەى بەوەکرد، میلان لە ئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی بە فەرمی دەستپێدەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە یانە ئینگلیزیەکە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و پێشبینی دەکرێت هەردوو یانە بگەنە ڕێکەوتنی کۆتایی و چیرۆکی چوونی زیاش بۆ پاڵەوانی وەرزی ڕابردوی خولی ئیتاڵیا کۆتایی بێت.

ئش