PM:12:45:03/07/2022
444 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى کچانى جیهان، ئەمریکا حەوتەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و
ژاپۆنیش بۆ سێیەم جار لەسەریەک دۆڕا.
لە جەولەى 12ى قۆناغى سەرەتایى خولى بالەى کچانى جیهان، هەردوو هەڵبژاردەى
ئەمریکا و تورکیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە یارییەکى ماراسۆنیدا، ئەڵمانیا بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەى
لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەم ئەنجامەش، ئەمریکا حەوتەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 29 خاڵ لە
پێشەنگى ڕیزبەندى قۆناغەکەدایە، تورکیاش لە پلەى پێنجەمدایە و 23 خاڵى هەیە.
لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، هەڵبژاردەى ژاپۆن بەرامبەر هەڵبژاردەى
سڕبیا یاریکرد و کۆمپیوتەرەکانى ئاسیا بە گێمێک بەرامبەر بە سێ گێم یارییەکەى
دۆڕاند و بۆ سێیەم جار لەسەریەک توشى شکستبوو.
هاوکات هەڵبژاردەى ئەڵمانیا سەرکەوتنێکى گرنگى تۆمارکرد، دواى ئەوەى بە سێ
گێم بەرامبەر بە گێمێک لە هەڵبژاردەى کەنەداى بردەوە.
گ . ف