ڕیاڵ مەدرید مەرجێکی تایبەت بۆ ڕۆدریگۆ دیاری دەکات

AM:11:26:03/07/2022

1392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید مەرجێکی تایبەت لە گرێبەستە نوێیەکەی ڕۆدریگۆ دادەنێت کە تایبەتە بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوون.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەی چەند مانگێکە کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی دەکات دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و گومانەکانی ڕەوانەوە.

تۆڕی بێرنابیۆ دیجیتاڵ ڕایگەیاند ڕیاڵ مەدرید هەوڵەدات گرێبەستێکی نوێ تا هاوینی 2027 لەگەڵ ڕۆدریگۆ ئەنجام بدات و مووچەی ساڵانەکەشی بەرزبکاتەوە بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ کە پاداشتی داراییش لەخۆدەگرێت.

یانەی شاهانە لەڕێگەی دانانی مەرجێکی تایبەتەوە متمانەی خۆیان بەو یاریزانە بەرازیلیە دوپاتدەکەنەوە ئەویش تایبەتە بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی کە ئەگەر بێت و ئەو یاریزانە خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت ئەوا پاداشتێکی دارایی گەورە وەردەگرێت.

پێشتر چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوەدەکرد ڕەنگە ڕۆدریگۆ ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات بەڵام ئەو یاریزانە توانی جێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە.