AM:10:33:03/07/2022
580 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پەیوەندیەکانی
پاریس و ئینتەر بەردەوامە و سکرینیار تەنیا هەنگاوێک لە پاریسەوە دوورە.
ڕۆژنامەی
لاگازیتای دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دوپاتیکردەوە پەیوەندیەکانی نێوان ئینتەرمیلان و
پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی میلان سکرینیار بۆ خولی فەڕەنسا بەبەهێزی
بەردەوامە و ئەو بەرگریکارە سلۆڤاکیە هەنگاوێک لە یانە پاریسیەکەوە دوورە.
ڕۆژنامەکە
ڕوونیکردەوە پاریس سان جێرمان بەشێوەیەکی کۆتایی لەگەڵ سکرینیار ڕێکەوتنی
ئەنجامداوە و بەگوێرەی گرێبەستەکەی سکرینیار بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ پاریس یاری
دەکات و مووچەی ساڵانەکەشی حەوت ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ دەبێت لەگەڵ پاداشتە
داراییەکانی ترکە مووچەکەی نزیک دەکەنەوە لە نۆ ملیۆن یۆرۆ.
لەلایەن هەمان
سەرچاوەوە ئاشکراکراوە کە ئەو ئەستێرە سلۆڤاکیە بەگرێبەستەکەی پاریس سان جێرمان
ڕازی بووە و سەرەڕای ئەوەی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ ئینتەر هەیە بەڵام ناتوانێت نەخێر
بۆ ئەو گرێبەستە بکات.