AM:09:58:03/07/2022
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتی ڕایگەیاند
هەرگیز باوەڕ ناکات ڕۆناڵدۆ لە ڕۆما یاری بکات بەڵام سەرنجڕاکێش دەبێت ئەگەر
ڕووبدات.
فرانچیسکۆ تۆتی
ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما لەبارەی پەیوەندیکردنی هەریەکە لە
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بە یانەی ڕۆماوە ڕای خۆی
دەربڕی.
تایبەت بە
بەستنەوەی ناوی ڕۆناڵدۆ بە یانەی ڕۆماوە تۆتی لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی
ئیتاڵی ڕایگەیاند هەرگیز باوەڕم بەو هەواڵە نەبووە چونکە بارودۆخی ئێستای یانەکە
دەزانم، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕاست بێت و
ڕوبدات ئەوا سەرجەم هاندەرانی یانەکە دڵخۆش دەبن و سەرنجڕاکێش دەبێت.
لەبارەی
دیبالاشەوە وتی: ئەو گرێبەستە زۆر نزیک بوو لە یانەی ڕۆماوە بەڵام بەهۆی ڕوودانی
چەند شتێکەوە گرێبەستەکە دوورکەوتەوە چونکە دیبالا پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە
دەکات.
تۆتی لەبارەی گرێبەستەکانی
ئەم وەرزەی یانەکانی خولی ئیتاڵیاوە ئاماژەی بەوەکرد گەڕانەوەی لۆکاکۆ و پۆگبا بۆ
خولەکە کارێکی گرنگە و هیوادارین گرێبەستی گرنگتریش ئەنجام بدرێت.