کۆلیبالی بۆ بەرشەلۆنە پێشنیار کراوە

AM:09:25:03/07/2022

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بریکارەکەی کۆلیبالی تواناکانی ئەو یاریزانەی بۆ بەرشەلۆنە پێشنیار کردوە تا گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

جیاکۆمۆ ئیاکۆبیلیسی ڕۆژنامەنوس ڕونیکردەوە کە فالی ڕەمەزانی بریکاری کالیدۆ کۆلیبالی سەنیگالی هەستاوە بە پێشکەشکردنی تواناکانی ئەو بەرگریکارە تا بەرشەلۆنە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

گرێبەستەکەی کۆلیبالی لەگەڵ ناپۆلی تەنیا یەک ساڵی ماوە لەبەرئەوە یانەکەی باشووری ئیتاڵیا دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت تا وەرزی داهاتوو بەخۆڕایی لەدەستی نەدەن و چەندین یانە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

کۆلیبالی یەکێکە لەو ناوانەی کە بەرشەلۆنە لەپاڵ دی لیخت و کۆندی بیر لە گواستنەوەیان دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دوپاتیکردەوە کۆلیبالی پاڵێوراوە تا لەلایەن بەرشەلۆنەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدرێت و ڕەنگە بەهۆی کەمی نرخەکەیەوە کە بە 20 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە یانە کەتەلۆنیەکە تووشی ناڕەحەتی نەبن لە گواستنەوەیدا.