یانەیەکی نوێ دیبالای کردوەتە ئامانج

AM:08:36:03/07/2022

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی مۆنزای تازە سەرکەوتوو بۆ خولی ئیتاڵیا هاتووەتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی دیبالاوە.

یانەیەکی نوێ دەستیکردوە بە گفتوگۆکانی بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی هێرشبەری پێشووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجام بدات لەماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

گرێبەستەکەی دیبالا لەم هاوینەدا لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە کۆتایهات و لەئێستادا یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بەشوێن یانەیەکی گونجاودا دەگەڕێت تا وەزری داهاتوو یاری لێبکات.

پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ڕایگەیاند یانەی مۆنزای ئیتاڵی کە ئەم وەرزە سەرکەوت بۆ خولی ئیتاڵیا و لەلایەن سیلڤیۆ بیرلسکۆنی سەرۆکی پێشووی میلانەوە خاوەندارێتی دەکرێت دەستیکردوە بە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی دیبالا.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشکرد بیرلسکۆنی گفتوگۆی لەگەڵ خۆرخی ئەنتوانی بریکارەکەی دیبالا کردووە و پێیڕاگەیاندووە یانەکەی ئامادەم بەشێوەیەکی خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا دوپاتیکردەوە بیرلسکۆنی خەون بەوە دەبینێت هەریەکە لە دیبالا و ئیکاردی بگوازێتەوە و پێکەوە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی بپۆشن.